حوجرەی کوردستان

Node Code

حوجرەی کوردستان

Education
  • 0.00
(0 votes)

Free Install

1000

app installs

Android 5.1+

minimal version

With ads

advertisement

03.09.2020

release date

Recent changes:

UI Improvements

Description:

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على خير خلقه محمد وآله و صحبه أجمعين أما بعد:
سەرەتا پیرۆزبایی لە خۆم و ھەموو خوێندکارەکانی زانستە شەرعیەکان دەکەم بە بۆنەی دروستکردنی ئەپێکی لەم شێوەیە بۆ یەکەمجار .
پاش ھەست کردن بە لاوازی یوتوبی کوردی لە بواری عیلمە شەرعیەکاندا سوپاس بۆ خوا پاش ٤ ساڵ کارکردن توانيمان قۆناغێکی زۆر باش ببڕین و کۆمەڵێک کتێب و وانەی زۆر دابنێین لە یوتوبی کەناڵەکەمان بە ناوی (حوجرەی کوردستان)، کە تا ئێستا کۆی ئەو وانانەی ئەپڵۆدکراوە، گەشتووەتە ٦٦٦٠ وانە.


سوپاس بۆ خوا تا ئێستاش بەبەردەوامی وانە لەکەناڵەکەماندا ئەپڵۆد ئەکرێ، لەڕاستیدا مۆنتاج و ئەپڵۆدی یەک وانە، بە نزیکی پێویستی بە ٢٠خولەک کارکردنە، بەڵام بە تەوفیقی ئیلاهی توانیمان ئەم خزمەتە بچووکە بکەین.

لەئێستادا ژمارەی ئەو کتێبانەی لەزانستەکاندا دامان ناون بەم شێوەیەن:
١- النحو : ٢٧ کتێب
٢- الصرف : ١٣ کتێب
٣- الفقە : ١٤ کتێب
٤- العقیدة : ٣ کتێب
٥- أصول الفقە : ٧ کتێب
٦-البلاغة : ٦ کتێب
٧- الوضع : ١ کتێب
٨- العروض : ٢ کتێب
٩- المنطق : ٣ کتێب
١٠-علم الحدیث : ٥ کتێب
ئەم کتێبانە ھەندێکیان بە شەرحی دوو مامۆستا یان زیاتر دامان ناون واتە دوبارەکانیشمان بە کتێبێک داناوە .
کارکردنمان مەنھەجی بووە ھەوڵمانداوە کام کتێبە لە حوجرەکاندا خوێندراوە ئەوانە بڵاو بکەینەوە خۆشحاڵانە زۆربەی کتێبە باڵاکانی زانستەکانمان بڵاو کردۆتەوە لەنێویاندا : جمع الجوامع - مختصر المعاني - سیوطی - جامي - مغني اللبیب - تدریب الراوي - تصریف الملا علي - شرح النظام - منھاج الطالبین - عبدالله یزدي.
وە ھەوڵمانداوە لەھەموو زانستەکاندا ئاستی سەرەتایی و ناوەندی و کۆتایی دابنێین بە شوکرانەی خوا سەرکەوتوو بووین .
پاش ئەم کارانە بۆ زیاتر پێشخستنی کارەکان و ئاسانکاری زیاتر ھەستاین بە دروستکردنی ئەپێک بە ناوی حوجرەی کوردستان بە ئومێدی ئەوەی بتوانین خزمەتێکی زیاتر بە زانستەکان و خوێندکاران بکەین.
ولله الحمد والمنة.

Node Code other Apps

Download