بەرنامەی Techno Kurd : بریتیە لە پڕۆگرامێکی تەکنەلۆجیای کوردی ، کە چەندین کۆڕس و فێرکاری بەشێوەی ئۆفلاین و ئۆنلاین تایبەت بەتەکنەلۆژیا تیایدا بەردەستە و بێ بەرامبەر بەکارهێنەران دەتوانن سوودی لێ ببین ، مەبەست لەبەردەست کردنی ئەم بەرنامەیە کردنەوەی دەروازەیەکی گەورەیە بۆ ئارەزوومەندان و فێرخوازانی تەکنەلۆژیا ، دەتوانین بڵێین بەکارهێنەر خۆی دەبێت بە مامۆستای خۆی لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک ...
بەرنامەی تەکنۆ کورد ئەم بەشانە لەخۆ دەگرێت :
1- وێبسایت ( HTML , JAVA SCRIPT , CSS ) لە ئێستادا بەردەستە بەشێوەی ئۆفلاین و ئۆنڵاین
2- پرۆگرامینگ ( Python , Java ) لە ئێستادا بەردەستە بەشێوەی ئۆنلاین
3- کۆمپیوتەر ( زانیاری و فێرکاری لە سەر چەند بەشێکی لە ئێستادا بەردەستە )
4- داڕک نێت ( بەشێکی زۆری زانیاریە نەبیستراوەکانی داڕک نێت بەردەستە )
5- سۆشیاڵ میدیا ( فیسبووک ، ئینستاگرام ، سناپ چات ، یوتوب ، تێلیگرام ، واتساب ، ڤایبر ، ئیمۆ ، جیمێل ، تویتەر) لە ئێستادا گشتی بەردەستە
6- گڕافیک دیزاین ( لەوەشانی داهاتوودا بەردەست دەبێت )
7- مۆبایل ( ئەندرۆید ، ئای ئۆ ئێس ) لە ئێستادا بەردەستە
8- پۆست کردنی بابەت ( بەکارهێنەر دەتوانێت هەر شتێک پەیوەندی بە تەکنەلۆژیاوە هەیە دەتوانێت پۆستی بکات )
9- بەشی پۆست ( بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە پۆستەکانی ئەندامانی تر وەربگرن و بەلایک و کۆمێنت بەژدار بن لە پۆستەکان )
10- بەشی پڕۆفایل ( بەکارهێنەر بەشی پرۆفایلی خۆی دەبێت و دەتوانێت پۆستەکانی خۆی ببینێت و دەسکاری شێوازی ئاکاونتەکەی بکات )
بەرنامەی تەکنۆ کورد ئەم یاسایانە لەخۆی دەگرێت :
1- بەکارهێنەران لە بەشی پۆست ، لە بەژدار کردنی نوسینی هەر کۆمێنتێکی نەشیاو سزای دەکەوێتە ناتوانێت بەرنامەکە بەکار بهێنێتەوە
2- لەکاتی بردنی هەر پۆستێکی بەرنامەی تەکنۆ کورد ، پێویستە ئاماژە بە سەرچاوە و بەرنامەی تەکنۆ کورد بدرێت لەکاتی پۆست کردنەوەی دا
3- لە بەشی پۆست ، هەر بەکارهێنەرێک لەکاتی بڵاو کردنەوەی هەر بابەتێک پێویستە بابەتەکەی پەیوەندی بە تەکنەلۆژیاوە هەبێت اگیر نا ڕاستەوخۆ بابەتەکەی دەسڕێتەوە لەلایەن بەڕێوبەرەوە ...
بەرنامەی تەکنۆ کورد چ دەسەڵاتێکی بە بەکارهێنەرانی داوە ؟
1- بڵاو کردنەوەی بابەتی تەکنەلۆژی
2- ڕەخنە گرتن لە هەر بابەتێک کە جێگای قبوڵ نیە
3- داواکردنی فێرکاری لە بەڕێوبەرەوە
بەرنامەی تەکنۆ کورد لە ئایندەدا لەلایەن بەڕێوبەرەوە بەپشتیوانی بەکارهێنەرانی پەرەی پێ دەدرێت و زوو زووش وەشانی نوێ بۆ بەرنامەکە بەردەست دەبێت بە کۆمەڵێک زانیاری بەسوود و فێرکاری بەسوود ...